٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٤٣
سەفەری شاندی دادگەی لاهە بۆ فەلەستینی داگیرکراو

وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی باسی سەفەری وەڤدێکی دادگەی نێودەوڵەتی لاهەی کرد بۆ فەلەستینی داگیرکراو بەمەبەستی لێکدانەوەی تاوانکاری جەنگی ئیسرائیل.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زایۆنیستیی جوییش نیوز  ئێمانۆئێل نەحشون وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئاماژەدان بە سەفەری شاندێک لە دیوانی نێودەوڵەتی لاهە بۆ فەلەستینی داگیرکراو بەمەبەستی لێکدانەوەی تاوانکارییەکانی جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی وتی : ئیسرائیل سەبارەت بە چۆنیەتی لێکۆڵینەوەی شاندی دادگەی نێودەوڵەتی لاهە  هێشتا بڕیاری نەداوە.

بەرلەمە و لە لێکۆڵینەوە ئەنجام بوەکان لە ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە پەلامار کردنەسەر هێزگەی کارەبای کەرتی غەززە، بوردومانی نەخۆشخانەکان و خوێندنگەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە شەڕی پەنجا ڕۆژە، سوپای ئەم ڕژێمە بەخشرا بوو و لێی خۆَش ببوون.

شەڕی پەنجا ڕۆژەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە  زۆرترلە دووهەزارو سێسەد شەهید و هەزاران برینداری لێکەوتەوە.

شەڕی پەنجا ڕۆژەی کەرتی غەززە لە حاڵێکدا کۆتایی پێهات کە زۆرێک لە هێزەکانی پێشووی زایۆنیست لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل ڕەخنەیان گرت و پێداگرییان کرد  ئەم سیاسەتانە بووەتە هۆی زەرەروزیانی زۆرتر و بێ وێنە لە جەماوەری فەلەستین لە غەززە...

کۆتایی کورتە نامە/310